هێند نەخۆشی دەردی دووریم وەختە گیان و دڵ دەرێکوا نەسیمی سوبحدەم بێ عەرز و حاڵی من بەرێ؟دەردەدارم، بێزبانم، بێدڵم، سەوداسەرمئاخ لە بۆ دڵ میهرەبانێ، هەم زبان و هەم سەرێکەس لە حاڵی سۆز و گریانی من ئاگادار نییەئاخ لە بۆ یەک حاڵزانێ دڵ پڕ ئاو و ئاورێبێ شەکەرخەندەی دەمت وەسڵی ڕوخت مومکین نییەجەننەتم نابێ هەتا نەمشۆن بە ئاوی کەوسەرێپێم بڵێ وەجهی چییە زولفت موقیمی ڕوومەتە؟خۆ بە شەرعی موستەفا جەننەت بە کافر نادرێ!با ئەدی بەس بێ جەفا بەو چاوە بیمارەت بڵێیا دەوای دەردم کەرەم کا، یا لە دەردم هەڵگرێ؟لەحزەیەک یادی خودا ناکا لەبەر عەیشی جیهاننەفسی کافر وا دەزانێ قەت جیهان ڕانابرێمن بە دڵ، زولفت بەسەر، کەوتووینە بەر پێی ڕەحمەتتئەی ئومێدی موئمین و کافر بە حاڵم نەززەرێکردمێ مەجنوونی دەر و دەشتان و فەرهادی زەمانشۆخ و سەلماڕەنگ، لەیلادەنگ و شیرین شەککەرێمەنعی ناڵینم مەکەن یاران لە دەست موژگانی یارزۆر بە ئێش و دەردە ڕێشی جێگە نێشی نەشتەرێزەحمەتی بێهوودە تاکەی؟ ئەی تەبیبی میهرەباندەردی من دەردێکە بێدەرمانە چارەی ناکرێ