لێت پرسیوم چۆنم لەم بەندیخانەخەم دەخۆم و ئازار دەچێژم گیانەئازاری ئەم گۆڕیچکە نەیبەزاندووملە حەژمەتی فەراقی تۆیە ماندوومبۆ هەر لایێ ئەسپی خەیاڵ دەئاژۆمهەر ڕوو لە تۆ دەکا دڵەی خەماژۆمپەریی چاوی تۆ دەستی لێ وەشاندوومشێتی کردووم و تۆی لە دڵ نەخشاندوومهەر چەندە من هەڵۆی ئەشکەستە باڵمهێشتا بەسەر ئاقاری خۆما زاڵموەک قەندیل و هەڵگورد و پیرەمەگروونسەری بەرزم دانانەوێ بۆ گەردوونلەو کاتەی تۆ بووی بە یار و گراومبە زنجیری ئەوین شەتەک دراومئەی کەنیشکە جوانەکە خوای دڵداریشاکاری پڕ لە نەخش و وردەکاریزامی ناسۆری ئەم دڵە خەم ڕێژەبە هەتوانی دیتنی تۆ ساڕێژە