ئەحمەد شەماڵ

ئەوە من پیر بووم و سەرەی مردنمە

بە دەنگی: ئەحمەد شەماڵ
شێوەزار: سۆرانی
331
ئەوە من پیر بووم و سەرەی مردنمە
سەرەی گیانکێشان و ڕۆح دەرهاتنمە
چاوەڕێی مەلا و تەڵقین و بەرد و کفنمە
قەومەکانم براکانم وەسیەتێکتان بۆ دەکەم
ئەگەر من مردم توخوا بمبەن بۆ شەهیدان
شینم بۆ بکەن توخوا بە دڵ و بە گیان
شینم بۆ بکەن بە دڵ و بە گیان
بڵێن حەیفێ ڕۆیی لە دەستمان چوو کاکە شەماڵ گیان
ئاخ چ بکەم لە دەس پیری و لە دەس مردن ئەی فەقیر حاڵی
فەلەک با گلەیی بێ لە لای تۆ منت خستە ئێستا ئەی بۆچی نەتکوشتم بە منداڵی
فەلەک با گلەیی بێ لە لای تۆ بۆچی منت خستە ئێستا بۆچی نەتکوشتم بە منداڵی
سەیری کە من چم لێ هاتووە
من ئەمەندە پیر بووم و پاڵم پێوە ئەنێن هەڵناسم بە بایەک
ئەک ڕەحمەت لە قەبری پێشینان ئەرێ کە گورگ پیر بوو ئەبێ بە مەخسەرەی سەگ
ئەی خوایە من چیم کردووە و گناهم چییە
من خراپەم بۆ خۆم نەبێ هەتیو بۆ کەسم نییە
بەینێ گیانە بە حەماڵی و بەینێ بە کرێکاری و سەردەمێکیش شوان بووم
کورە خاڵە ڕسوا و سەرگەردان هەر ڕەنج بە با بووم
ئینجا وەرن تەگبیرێکم بۆ بکەن ئەمە نفوسە یا تیری قورەت
ئێستە برای خۆتان تونچییە و لە حەمامی سورەت