نەجمەدین غوڵامی

پەرچەم و ئەگریجە (نازیلێ)

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
607
ئەم پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە
ئەو زولف و ڕووخەت ئافەتی سەر ڕوویی زەمینە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکە خاسە کەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەکەی کانی کەوێ

عەشقت لە دڵم سابیتە نەک عاریزە قوربان
وەک تووڕەیی شاهان کە لەسەر ڕوویی نگینە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکە خاسە کەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەکەی کانی کەوێ

دڵ بۆتە کەباب بۆ مەزەیی دیدەیی مەستی
قوربان لەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکە خاسە کەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەکەی کانی کەوێ

عالەم چ دەزانێ کە ئەمن کوشتەیی کێمە
بەو تیری* موژەت زاهیرە دایم کە بە خوێنە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکە خاسە کەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەکەی کانی کەوێ
*= لە هۆنراوەی سافی هیرانی «تیرەی» هاتووە.