جیهانم پشکنیوە
نازدار جوانم زۆر دیوە
بەڵام وەک تۆ نازەنین
نەمدی لەسەر ڕووی زەمین
نە گوڵی نە هوزاری
جوان و شیرین ڕەفتاری
نە وەک شاهی سەر تەختی
نە وەک گوڵی نەو بەختی
نە سەرووی نە چناری
نە سێوی نە هەناری
بڵێم فرشتەی ئەو نی
دەنگت خۆشە وەک کەو نی
نە شاهێنی نە بازی
نە کۆترەی تەقڵە بازی
نە ساحیری نە جادوو
دڵ و دینمت چۆن برد توو
نە وەک ماهی تابانی
نە ئەستێرەی بەیانی
گەلاوێژی هەڵاتووی
پێرووی یا نە ترازووی؟
نە پێرووی نە گەلاوێژ
بێ تیخ و بێ چەک خوێن ڕێژ
نە وەک مۆدەی فەڕەنسەی
نە کچی نازداری نەمسەی
نە ئادەمی نە پەری
نە وەک کچی کۆچەری
بەم ئاوات و نیازە
بەم دەنگ و ئاوازە
کیژێ تۆم دی وام زانی
تۆ کچی کوردستانی
بە یەزدان و بە زەردەشت
بەو فریشتانەی بەهەشت
ئەگەر ئەوی بە ڕاستی
ڕزگار دەبم لە پەستی
نازدارەی ماهـ ڕۆخسار
ئەوەی بیست هاتە گوفتار
لە سەرەتا هەتا ئەنجام
وەهای پێ گووتم وەرام
من گۆران، تۆ کرمانج
هەر دوو بۆ شوێن یەک ئامانج
هەر ئەڵێین و تێ ناگەین
هەر ئەڕۆین و پێ ناگەین
هەر ئەڵێین و تێ ناگەین
شێوەی ئەم گفتوگۆیە
داخەکەم ڕەنجەڕۆیە
نە لە یێک دەگەین
نە بە یێک دەگەین
چاوی ڕەشت بە خومارەوە
مەمکت سێوە بە دارەوە
خوا پێی داوی مەیشارەوە
وەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەر باڵم شینە
کار و پیشەم هەر گرینە
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
وەی وەی وەی وەی بارانە
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە چاوی توو قەسەم کو نەمدواند
چاوی ڕەشت عارەق دەکا
بە ئیشارەت بانگم دەکا
دەڵێ فەرموو ماچم بکە
وەی وەی وەی وەی بارانە
وەک قومری سەر باڵم شینە
دەچریکێنم بەم هاوینە*؟؟؟
ئەسمەران خوێنیان شیرینە
وەی وەی وەی وەی بارانە
*؟؟؟= لەم بەشە دڵنیا نین بەڵام گۆرانیبێژەکانی دیکە وای دەڵێن.
هۆنراوەی مەقام: عەونی