ئیسمائیل سابوور

ڕۆژگارێکی چەند تاریکە

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
592
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا تروسکەی هیوایێک ڕووناکی بە شار بەخشیوە
شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم
هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم

ئەی نیشتیمان خۆت دەزانی یەکەم هەنگاو چەندە سەختە
من ڕێبواری ئەو هەنگاوەم ڕێگاش بەستەڵەکە و سەختە
چاوەکانم خۆشم ئەوێی هەر بە چەشنی نیشتیمانم
بێ ئەوین و عەشقی ئێوە مانا نابەخشێ ژیانم

کێ ئەتوانێ عەشقی خاکم لە ڕۆحم جیا بکاتەوە
کە دواجار، تەنیا ئەم خاکە، ئامێزم بۆ ئەکاتەوە
مەمڕەنجێنە کوا دڵی من هی زیزبوونە، هی ڕەنجانە
هۆگرت بووم کەی ئەتوانم بێ ئەوینت بژیم گیانە
دڵم پڕە و من ئەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم
لە باسکردن نایە هەرگیز زامەکانی نیشتیمانم

ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە
تەنیا تروسکەی هیوایەک ڕووناکی بە شار بەخشیوە
شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم
هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد