ناسر ڕەزازی

غەریبم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
449
دەروونم بوو بە زووخاڵ تا کەی بناڵم
بووم بە قەقنەس لە دووریت هاوار بە ماڵم
غەریبم، غەریبم، غەریب و تەنیام
غەریبم، غەریبی ئەوپەڕی دنیام

درۆ ناکەن سەنگ لە جێی خۆیدا بە سەنگە
ئەوەی غەریبە دایم کەیل و دڵتەنگە
هەزار خۆزگەم بە ئاو و هەوای کوردستان
چیا و ڕووبار و کانی و هەوار و کوێستان
غەریبم، غەریبم، غەریب و تەنیام
غەریبم، غەریبی ئەوپەڕی دنیام

دەترسم لێرە بمرم گۆڕە و گوم بکرێم
بە دەردی غەریبی و غوربەتی خۆم بمرم
دوور لە یار و کەس و کار لە خزم و دۆستان
لە گۆڕیشدا نەسرەوم لە تاو کوردستان
غەریبم، غەریبم، غەریب و تەنیام
غەریبم، غەریبی ئەوپەڕی دنیام