مەناف عەبدوڵاهی

ڕەبی بەخێرێی بەهار

بە دەنگی: مەناف عەبدوڵاهی
شێوەزار: سۆرانی
203
یا ڕەب هەر تۆم لە قەرارێ یا حەی هەر تۆم لە قەرارێ
لە ژووری هەموو ژوورانی بێ جێ و بێ مەکانێ حوکماتت وا لە خوارێ
برووسکی ڕەحمەتێ دەدا نمەی باران دەبارێ
ڕێگای ئیشک نەکردەوە پشکووت شکۆفی دارێ
بە قەولێ تیشقێ هەڵ نایە گرێ خوسارێ*؟؟؟
بولبول شەیدای گوڵێ بوو دەستی کرد بە نارەنارێ
خۆزگەم بەوان کەسانە نزیکن لە قەومێ یارێ
ئەوشۆکە *؟؟؟ چوومە باغی بێ نارێ
گوڵێکم بەر چاو کەوت شوبهاندم بە هەنارێ
هەرچەند تەکانی خۆم دا نەکرا بیهێنمە خوارێ
ئای ئای لە خۆم بەدبەختێ بولبولێکی بێچارێ

ڕەبی بەخێرێی بەهار بەهاری دوای زستانێ
کراسێکی کەسکی کرد لە ئێران تا توورانێ
سەری کێوان دەبوو بە تەم ئەوەڵ مانگی نیسانێ
گوڵان دەهاتنە دەرێ خۆیان دەدا لە سانێ
گوڵێکی زۆر بۆن خۆشم دی بەوی دەڵێن گوڵی ڕەشە ڕیحانێ
ئەو گوڵە زۆر لایقە زۆر مەحبووبە لە جیهانێ
بۆنی قەت خەلاس نابێ تاکوو ئاخری زەمانێ
خودایە شادمان کەی شاد بووین بە دوو چاوی جوانێ
یا ڕەبی شاد بووین بە دوو چاوی جوانێ

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەکراوە، تکائە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس