دەسماڵ حەریری دووبەر بۆچم نادوێنی ئەسمەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم بمشێلە ناسکە دلبەر
با وا بێ، با وا بێ، من دەستم لە مەمکی دابێ
ئەگەر مەمکان ئەزیەت کەم سەرپەنجەم کۆڵەوار بێ
هیچ ئەزیەتیان ناکەم وەی نەبا لێم تەوەلا بێ
دەسماڵ حەریری سوورە گەردن دەڵێی بلوورە
گەر قسە دەکا و دەدوێ هەر دەڵێی عوود و سەنتوورە
با وا بێ، با وا بێ، من دەستم لە مەمکی دابێ
ئەگەر مەمکان ئەزیەت کەم سەرپەنجەم کۆڵەوار بێ
هیچ ئەزیەتیان نادەم وەی نەبا لێم تەوەلا بێ
دەسماڵ حەریری شینە شیرین دەڵێی هەنگوینە
تەعجوب لە یار دەمێنم بۆچی دڵی غەمگینە
با وا بێ، با وا بێ، گوڵی من لە من تۆرا بێ
ئێمە ئاشت دەبینەوە خودایە دوژمن ڕسوا بێ
دەسماڵ حەریری کەسکە ڕاپەری دەڵێی ئاسکە
داوای دوو ماچم لێ کرد هەڵات ئەم باسکە و باسکە
با وا بێ، با وا بێ، گوڵی من لە من تۆرا بێ
ئێمە ئاشت دەبینەوە حەسوود ماڵی وێران بێ
بە تیری عەشقت جەرگم بڕاوە
دڵم بە داوی زولفت بەسراوە
گیانە بە نازی چاوت گیرۆدەت کردم
ئومێدی ژینم لە دەست بەرداوە