حاڵی من خاسە بەقوربان نامەکانت هانە کوێ
چاوەڕێتم وەک هەمیشە قەولەکانت هانە کوێ
پێکەنینت وەک شەماڵە باخی دڵ ئاوان ئەکا
ئەم بەهارە چۆن نەهاتی لێوەکانت هانە کوێ
حاڵی من تافی دەزانێ وا خەریکە وشک ئەوێ
پەنجەکانم وێڵن ئەمشەو زولفەکانت هانە کوێ
سەد چلەم کێشا لە بۆ تۆ ئەی هەناسەی ئاخرم
ڕۆحی من هێزی نەماگە دەستەکانت هانە کوێ
خۆت وتۆ هەر چاوەڕێمی تا لە غوربەت بێمەوە
من خەریکم تێم عەزیزم چاوەکانت هانە کوێ
من گلە ناکەم لە تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم
چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی شێعرەکانت هانە کوێ