منیش لێرەم شوێنم هەیە لەم دنیایە
ژیان بێ من خەیاڵێکی بێ مانایە
کاتێک تاجی دایکایەتی ئەنێمە سەر
خۆم بەهەشتم بەهەشتیش لەژێر پێمایە
منیش لێرەم منی ئافرەت منی ئینسان
دەنگم هەیە ڕەنگم هەیە وەک هەمووتان
منیش لێرەم بوونم هەیە مانام هەیە
ئێرە بێ من وەحشەتێکە بێ هەست و گیان
منیش هەموو خەونم هەیە خەونێکی جوان
خەونێک بۆ بەهای مرۆڤ و بەهای ژیان
دڵم دەریا، سەرم باغچەی هەست و بیرە
مێهرەبانیم ئاسمانێکە، سۆزم باران
منیش لێرەم هەستم پێ بکە وەک هاوڕێ
وەک ئەوەی هە، نەک وەک ئەوەی خۆت ئەتەوێ
بێ بوونی من ئەم ژیانە تۆشی ناوێ
ژیان وایە، ئێمەی پێکەوە خۆش ئەوێ
منیش لێرەم شوێنم هەیە لەم دنیایە
ژیان بێ من خەیاڵێکی بێ مانایە