
خۆم قاسیدی زێڕنۆکێم سبەی دەڕۆم بەیانی
کاڵۆکێ خۆم دە پێ دەکەم بە تۆفیقی سوبحانی
دەڵێم بێنە ماچت کەم زێڕنۆکێ بازرگانی
خۆم قاسیدی زێڕنۆکێم دەرۆم دەچمە خۆشناوان
دەچمە کن زێڕینگەری دەسک دەکەم دراوان
وەبەر زێڕنۆکێی دەخەم بەڵکوو هەڵبێنێ چاوان
خۆم قاسیدی زێرنۆکێم دەڕۆم دەچمە زرێبارێ
دەچمە کن وەستاکاران بۆم دروست بکا گوارێ
زێرنۆکێ دە گوێی بکا بێتە دەرکی حەسارێ
خۆم قاسیدی زێڕنۆکێم دەڕۆم دەچمە بێتواتێ
سەفەرێکم کەوتە بەر ڕێیە هات و نەهاتێ
دەچمە کن بابی زێڕنێ بەڵکوو زێڕنۆکێم داتێ
خۆم قاسیدی زێڕنۆکێم سبەی دەرۆم سەحەرێ
کاڵۆکان دە پێ دەکەم دە خۆم شەدە کودەری
دەچمە کن بابی زێڕنێ حەوت ساڵان بە نۆکەری
لە بەر خاتری زێڕنۆکێ بەڵکوو ڕەحمم پێ بەری
زێڕنۆک و مریەمۆکێ بە جووت دەچنە خڕنۆکێ
حەوت قەتاری وشتران ناردوومەتە کەرکووکێ
بارخانە و باری بارکەن خالیس لە جلکی بووکێ