زەکەریا عەبدوڵڵا

بۆ کوردستان

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: لاپەڕەی سپی
شێوەزار: سۆرانی
415
ئەم خاکە جوانە بۆ من ژیانە
ڕۆح و گیانم بە فیدای کوردستانە
چاوی هەمووانە هیوای دڵانە
چەند شیرینە بووکی جوانی جیهانە
لانەی ئەوینم سەرچاوەی ژینم
کوردستان هەر تۆی چارەی برینم
تۆ شادی و ئازادی و مایەی سەرفرازیم
من بۆ تۆ بە ڕۆحم هەر ئامادە و ڕازیم

ئەی کوردستانم هەناسەم گیانم
من تۆم نەبی ئاوارە و پەرێشانم
نووری چاوانم دایکم باوانم
ڕۆژێ دوور لە تو هەڵناکەم ناتوانم
تۆ گڕ و تینم خەونی شیرینم
کوێراییم دادێ دوور بم نەتبینم
تۆ شادی و ئازادی و مایەی سەرفرازیم
من بۆ تۆ بە ڕۆحم هەر ئامادە و ڕازیم

ئەلبومی لاپەڕەی سپی ساڵی ٢٠١٠
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سامی ئەرگۆشی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد