مەرزیە فەریقی

گیانانم گیانم

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
348
وەکوو پەپوولە سووتا بێ بۆ شەم
یان وەک کزەی دڵ خاتووزین بۆ مەم
سەرانسەر کڵپە و ئەی هاوار یەکسەر هاوارم
سووتاوی تاوی ئەی هاوار تاسەی دڵدارم
گیانانم گیانم و گیانانم و دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

ساقی بە جامێ ئاور بەرەوە
بە سۆزی سەفای عەشقی یارەوە
بینوێنە شێوەی ئەی هاوار شیرینی یارم
سووتاوم نەما ئەی هاوار سەبر و قەرارم
گیانانم گیانم و گیانانم و دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم

بمبە مەیخانەی عەشقی دێرینم
مەستم کە دیسان گڕ بدە ژینم
تا بێمە سەر خۆ ئەی هاوار ڕوو لە یاران کەم
یادی یارەکەی ئەی هاوار جاری جاران کەم
گیانانم گیانم و گیانانم و دڵ و گیانانم
ئاگری دووریت ئەی هاوار بەربووە لە گیانم