بناغە و چینی دیواریتەلاری بەرزی دڵداریبە سەر لانەی دڵا ڕووخا، تەپوتۆزی خەمی هێنابەدووی باڵداری ئاواتی، فڕیوی بێ سەروشوێنادەسا ئەی پاییزی ماتەم، ئەوەندەم تاسە پێ ماوەهەموو ئەو یادگارەی لەو ژیانی عەشقە جێ ماوەبەجارێ وەک گەڵا سروەی خەزانت گشتی ڕاماڵێبەوردی هەر گەڵایێکی، ببا بۆ قوژبن و چاڵێدەبا ڕەشبا لە دواییدالە بیابانی لماویداتەپوتۆزێکی وا بێنێ، هەوا یەکجاری بخرۆشێسەری ئەو قوژبن و چاڵە، وەکوو گۆڕیچکە داپۆشێلەپاشانا بە بای وەشتا، لەسەردا هەوری ڕەش بێنێبە گۆڕی یادگارا، با بەخوڕ تاوێ ببارێنێدە با بمرێ بە یەکجاری لە گۆڕی تەنگ و تەنیادانیشانە و ناوی هەڵگیرێ لەناو بازاڕی دنیادا