عەدنان کەریم

ئەنفال

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
299
هەرچی مینای دڵەکان بوو هەڵیانوەراند
ئەو هەموو گۆزە جوانەنەیان تێکشکاند
ئەو هەموو کانی و ئاوەیان گوێزایەوە
ئەم بەهەشتەیان بە ئاوی خەتاکان بەخشی
ئەم هەموو نوێژەیان لە دوعاکان بێبەری کرد
ئازیزەی ئەرێ هەی
ئەوان ئاوێنەی حەوزێکی لیخنشیان نەهێشتەوە
درەختە ڕیش سپییەکانی ئاوایی لەبەریا دەستنوێژ هەڵگرن
ئەوان کە هاتن ڕەوەکوللەی پاش میحنەتەکانی مێژوو بوون بای دۆزەخ هەڵیگرتبوو
هەرچییان کرد
هەرچییان برد
خۆیان و خوا و تراکتۆرەکان نەبێ
کەس نەیزانی
وەی لێ لێ وەی لۆ لۆ...
درەنگە خۆت کۆ بکەرەوە
بە دیار ئێوارەیەکەوە دامەنیشە
ئەستێرەی تیادا هەڵنایێ
چاوەڕوانی هاتنەوەی مناڵێک مەکە
دەستەکانی پڕن لە دووکەڵ
چاوەڕوانی چی ئەکەی
ئیتر گۆزەکان لە کانی نایەنەوە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری