بۆم بڵێ تۆزە تۆزەهەوری لە ملان ئاڵۆزەباسکم وە ژوور سەری دەجەهەندەم دەشکێ گۆزەلەبەر بەدکار ناوێرم لێی کەم جەژنە پیرۆزەوەرە دەستم دستۆکە بەو گەرما و تەپ و تۆزەئاوری لە من بەرداوە خاڵی شینی پیرۆزەبەژن ڕێکی وەکوو تۆ لە هیچ کوێ نەبینراوەزوڵفت چنووری کاوان بێ باران سەوز کراوەبرۆت مانگی یەک شەوە چۆن وا جوان چەمێنراوەڕوومەت بەفری گمۆیە خوێناوی پیا ڕژاوەچاوت پیاڵەی مەستانە شەڕابی تێ کراوەبرژانگت وێنەی پەیکان ڕاست و تیژ دادراوەجووتە لێوی قەیتانت لەسەر یەک دانراوەددانت وەکوو مرواری بە وردی ڕیز کراوەڕوومەت بەفری گمۆیە خوێناوی پیا ڕژاوەچاوت پیاڵەی مەستانە شەڕابی تێ کراوەبۆم بڵێ تۆزە تۆزەهەوری لە ملان ئاڵۆزەباسکم وە ژوور سەری دەجەهەندەم دەشکێ گۆزەلەبەر بەدکار ناوێرم لێی کەم جەژنە پیرۆزەوەرم دەستم دستۆکە بەو گەرما و تەپ و تۆزەئاوری لە من بەرداوە خاڵی شینی لێ پیرۆزەگمۆ: چیایەکی نێزیک بانەدەستۆکە: کورتکراوەی «دە ئەستۆ کە»چنووری کاوان: چنووری چیاکان یان کوێستانانکاوان: کۆی کاو بە واتای چیای بەردین