عەدنان کەریم

دڵی خەمبار

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
276
چاوی کاڵە لێوی ئاڵە ڕوو بە خاڵە دولبەرم
زوڵفی خاوە لێم بە داوە یارەکەی ئەغیارەکەم
چەندی بێ مەیلیم دەکەی سەد هێندە مەفتوونم لە بۆت
جارێ ڕەحمێکت نەبوو دەرهەق دڵەی غەمبارەکەم
بەسیە بێڕەحمی بە قوربان پایەماڵی غەم بووم
ڕێی نەجاتم بۆ نییە گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم

ئەشکی چاوم عەرزی داگرت دوودی ئاهم ئاسمان
بۆیە وا ڕەش داگەڕا لەو ئاهی ئاتەشبارەکەم
وا لە جێی نیشی خەدەنگت تا بە ڕۆژی حەشرە وا
خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم لەو دڵی زامدارەکەم
سافیا سا حاڵ پەرێشانیم لە غایەت دەرچووە
ڕۆحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم
چاوی کاڵە لێوی ئاڵە ڕوو بە خاڵە دولبەرم
زوڵفی خاوە لێم بە داوە یارەکەی ئەغیارەکەم
هۆنراوە: #سافی_هیرانی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری