هەموو ساتێ یادی تۆ زامێ ئەکا میوانم
ئاگری دووریت وەک پشکۆ ئەسووتێنێ گشت گیانم
بەرگەی دووریت ناگرم زامی غوربەتیت سەختە
تۆ چۆن بارگەت لە کۆڵنا و کۆچت کرد بەم ناوەختە؟
زامی دووری و دابڕان هیوای ژینم وێڵ ناکا
کە دیدەی ئەشکڕێژم بۆ هەنگاوێ بڕ ناکا
وەک وەلی دەشت و کۆسار بۆتە شوێنی ئارامگەم
کە هەناسەی مەرگ و ژین بەبێ تۆ بەبا ناکەم
دە بگەڕێوە وەک بەهار با پاییزم تێپەڕێ
گوڵی هیوام دووبارە پەڕەی زەردی هەڵوەرێ
بە جوانی دیداری تۆ تاکو بسرەوێ ژینم
گەر وا نەبێ سەد حەکیم سارێژ ناکا برینم