ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو ئەکرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە
شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە
لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە
ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەلقە حەلقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە
گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکوو حەتتا دڵ غوباری گرتووە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو ئەکرد
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە
هۆنراوە: #نالی