لەیلا فەریقی

پەنجەرەی شەوێکی تۆخ

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
272
من لێرەم و شەو لێرەیە و تۆ لەوێیت و مانگ دیار نییە
دنیا ماتە و دڵ لێدەدا لە سووتاندا دڵدار نییە
شەو بێدەنگە و بێدەنگییەکەی کەللەی شێواوم کاس دەکا
تۆ بێدەنگی و من بێدەنگیم داستانی تۆم بۆ باس ئەکا

تۆ دووری لێم تۆ ونی لێم ونبوونەکەت لێم دەگەڕێ
ئەی هەورەکە هەواڵێکت هەڵنەگرتووە بۆ من ئەرێ
ئەی ڕووباری ڕێبازی کۆچ تۆفانەکەت کەی ئەنیشێ
لافاو بەسەر بوونم گەڕا بیرم لە کوێ دابنیشێ

تۆ کۆچیت و هاتنەکەت شەوم بە دیاری بۆ دێنێ
تۆ ڕەشەبای خەزانەکەت لە هەزار شوێن دامدەچێنێ
تۆ شەویت و تاریکاییت وەک چرا دامدەگیرسێنێ
تۆ هەویت و بێ خەوییەکەت خەوی قورسم دەڕەنجێنێ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: گۆرانیی کوردی