کانی

بەرەو ئاسۆ

بە دەنگی: کانی
شێوەزار: سۆرانی
326
سۆفی گۆشەی خانەقا بووم ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و دڵکەش و بەرزە بەڵام
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم

کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە؟
گا لە دەشتی گەرمەسێر و گا لە کوێستانی گەدەم
من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وە شەیتانی دەدەم

ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم
ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشەن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەک دڵۆپێک دەچمە نێو دەریای عەدەم
سۆفی گۆشەی خانەقا بووم ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەت نشین بووم ئێستە مەست و مەیزەدەم