ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی مناڵ نەبووم
لە ئێوارەی تەنیاییدا بەدمەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێ باڵ نەبووم
یان هەناری دار هەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ بە نەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە
ئەگەر هاتم پەیامێک بووم لە کانی ڕۆشنتر
وەک پەروانە لەودیو بەهار بێ زمان و غەریب تر
بەڵام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو بیابانی پڕ لە مار بوو
بڕۆ ئیتر تازە هەرگیز نێوی دڵم نادەم بە تۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕێنمە باخچەی دڵی تۆ