زۆر قژی زەرد سەرنجی ڕاکێشاوم
زۆر چاوی شین داویە پرشنگ لە چاوم
شان و مل و گەردنی ڕووتی بێگەرد
سنگی نەرم و مەمکی قوتی توند وەک بەرد
بەژن و باڵای کەڵەگەت و شۆخ و شەنگ
لەشولاری کەمێ گۆشتن کەمەر تەنگ
پێستی سپی بە خوێنی گەش مەیلەو ئاڵ
کوڵمی قەڵەو چەناگەی ناوەڕاست چاڵ
دەم و لێوی وەک گوڵی بەربەیانی
ئەمانە گشت گەلێکی تریش جوانی
بۆی نەشکانووم توینیەتی و ئارەزووی دڵ
هەر گەڕاوە مەلی برسیم چڵاوچڵ
لە هەر باخێ گوڵێکی سوورم دیبێ
لە هەچ باخێ گوڵێکی سوورم دیبێ
بۆی چووم هەزار دڕک لە پێم چەقیبێ