حشمەت لوڕنژاد

خەمزەدەی زولفم

بە دەنگی: حشمەت لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
279
عاشقی زارم لەسەر هیچ ئەو نیگارە دەمکوژێ
تفڵی نادانم لەسەر ماچێ لە گریانم دەکا
غەمزەدەی زولفم بە غەمزەی چاوی حەیرانم دەکا
بەستەیی داوم خەدەنگی تیرەبارانم دەکا
تیرەبارانم دەکا
ئەو پەریشانم دەکا
ئەو لە گریانم دەکا

من دەڵێم یاقووت و ڕەیحان خەتتی کامیان خۆشترە؟
ئەو بە عەییاری ئیشارەی لەعلی خەندانم دەکا
قامەتی تۆ نەوزوهوورە تەلعەتی تۆ نووری توور
دەم بە دەم بەو تەرزە چاوت مەست و حەیرانم دەکا
مەست و حەیرانم دەکا
ئەو موسەلمانم دەکا
لەعلی خەندانم دەکا

عاشقی زارم لەسەر هیچ ئەو نیگارە دەمکوژێ
تفڵی نادانم لەسەر ماچێ لە گریانم دەکا
غەمزەدەی زولفم بە غەمزەی چاوی حەیرانم دەکا
بەستەیی داوم خەدەنگی تیرەبارانم دەکا
تیرەبارانم دەکا
ئەو پەریشانم دەکا
ئەو لە گریانم دەکا