کانی

دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکە

بە دەنگی: کانی
شێوەزار: سۆرانی
917
دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمەی لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵپڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە

دڵم تەنگە و پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمەی لانەی خەمێکە
ئەوەندە دڵپڕم پێم خۆشە بگریم
کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە
دەمێنێ هەر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ…

ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامورادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەبسی ئینفرادی
دەمێنێ هەر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ…

ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا گوڵی من
شکا ئەستۆندەکی تاوڵی مورادم
دەمێنێ هەر بمێنێ با بمێنێ
یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ…