سینگت بەفری قەندیلی بە شنەی شەماڵ دەتواوەیارم دەگەڵ کاروانێ لە دوایە بەجێماوەبە غەم و دەردی یارێ شەوان سەرم دەناوەچاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانەچین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانەدیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانەسەرقافڵەچی کاروانی سوێند دەدەم بەو خودایەنە دایک و باب و برا هیچیان دەگەڵی نایەگەر چوویە بۆ هەواری ئاگات بێ لە لەیلایەچاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانەچین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانەدیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانەقافڵە گەییە سەر مێرگان چادر و چیخ هەڵدراوەبەڵام حەیفێک و سەد حەیف یاری من بەجێماوەبە ئارەزووی لەیلا بووم شەوم بە خەم سەرم ناوەچاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانەچین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانەدیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانەدەستەوئەژنۆ دانیشتووم لەسەر ڕییە کاروانیتێی ڕامام لە ڕێگایە لە یاری خۆم دەڕوانییارم لەگەڵ سەرقافڵەم خسبتوویان لەسەر کانیچاوی ڕەشی چەند جوانە ئەمنی کردە دێوانەچین چینە زولف و پرچی هێلانەی عاشقانەدیتنی چاوی جوانی تۆ ئاواتی دڵمە گیانە