عەلی مەردان

ئەی مانگ

بە دەنگی: عەلی مەردان
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
380
ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین
هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران
شەوێکە و ئەمشەو بگەرە فریام
بێ یار و هاودەم عاجز و تەنهام
دڵزار و بێزار و پەست و غەمگینم
دڵزار و بێزار و خەیلێ غەمگینم
گیرۆدەی داوی لەیلی شیرینم
دڵبەندی عەشقی ئەو بەڵەک چاوەم
شێت و شەیدای ئەگریجە خاوم
لەوساوە ئەوم کەوتۆتە خەیاڵ
گریانە پیشەم بوومە کۆی زوخاڵ
ئەی مانگ تۆ شوعلەی عەشقی پیرۆزی
تۆ نەشئەبەخشی دڵەی بسۆزی
قەسەمت ئەدەم بە عەشق و جوانی
بەنەسیمەکەی بەری بەیانی
بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە
دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە