چۆپی فەتاح

لەگەڵ خەم

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
ئەلبۆم: چیت ناو بنێم ٢٠٠٣
شێوەزار: سۆرانی
413
لەگەڵ خەم بوومە هاودەم دەم بە دەم هەر شینە کردارم
نەکا باوڕ نەکەی توخوا ببینە ڕەنگ و ڕوخسارم
ژیانم وەک نەمانە بەزم و شایی و شیوەنی گەرمە
بە دیمەن عاقڵ و ژیرم بەڵام دێوانە ڕەفتارم

بە جۆرێ دەردی دووریت کاری کردە بان بەنی جەستەم
هەمیشە مات و خەمگین و زەلیل و دیل و بیمارم
نەخوازەڵا لە کاتێکا لەباتی موژدەیی وەسڵت
وەڵامێکی فیراقت دایە دەست جەستەی بریندارم
دەبا ئیتر تەحەمول کەم نەبوونی نووری دوو چاوت
لە ڕێگای شاخ و داخی دڵ ئەوداڵی وەسڵی دڵدارم

لەگەڵ خەم بوومە هاودەم دەم بە دەم هەر شینە کردارم
نەکا باوڕ نەکەی توخوا ببینە ڕەنگ و ڕوخسارم
ژیانم وەک نەمانە بەزم و شایی و شیوەنی گەرمە
بە دیمەن عاقڵ و ژیرم بەڵام دێوانە ڕەفتارم
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد