عەبدوڵڵا پەشێو

لە پەراسووی شەهیدانی براکوژی

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
374
لە پەراسووی شەهیدانی
هەر سی ساڵەی براکوژی
جەنگەڵێکی چڕ و تژی
ڕاست کەنەوە لە بەردەمیان
خواردنەوەیان با ڕۆندک بێ
تۆزی خوێن بێ هەر سێ ژەمیان
بە دووکەڵی ئاهی دایکان قانگیان بدەن
چاوی سووریان پڕ چقڵ کەن
لێ نەگەڕێن کوردکوژەکان بگەنە سەدەی داهاتوو
نەوەک ئەویش ئاوەگڵ کەن!

کە براکوژێک دەبینم
باوەڕ کەن ڕشانەوەم دێ
تا بەیانی هەدا نادەم
دایم ئەمدیو ئەودیو دەکەم
سەد قۆناغیش دوور کەومەوە
بۆنی لاکی ماکەرێکی تۆپیو دەکەم!
نێرەر: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد