یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش لە من تۆراوە
کە دێتە یادم بەندی تەناوی
یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی
یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی
شێت و شەیدامە هەردەم لە تاوی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیسان لە من تۆراوە
کە دێتە یادم شەوانی شادی
کاتی سەیران و خۆشی و ئازادی
وەکوو دێوانە سەرم جێماوە
کێوان دەپێوم بە نامورادی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش دڵی گۆڕاوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیسان لە من تۆراوە
کە دێتە یادم بەندی تەناوی
یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی
یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی
شێت و شێدامە هەردەم لە تاوی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە ئێستاش لە من تۆراوە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وا دیارە دیسان لە من تۆراوە