هۆمەر دزەیی ‌

ئامینێم تاقانەی دایێ

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
295
ئەی ڕۆڵە دیارم دەیری عاشقە
جێ بە سوتن بێ لەوێ ئەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێو بم
لالە بەچی بم کەڵکی کێ ئەگرم

نازانم قوربانی کوێت بم
قوربانی گوارەی لە گوێت بم
قوربانی لەنجەی ڕۆیینت بم
ئامینێم تاقانەی دایێ
ئامینێم تاقانەی دایێ
سەد بریا قەت نەمدیبایێ
کە دیم دەزگیرانم بایێ
ئامینێم تاقانەی دایێ

زولفت بە ڕووتدا داناوە
بە بای ئیشوەی دەخولانەوە
کۆنەبرینم دەکولانەوە
ئامینێم تاقانەی دایێ
ئامینێم تاقانەی دایێ
ئایشەگوڵە و فاتمە و ڕەعنایێ
لە چواران یەک لێرە بایێ
ئامینێم تاقانەی دایێ

چەندی دەکەم دڵ پیر نابێ
دەستم لە مەمکان گیر نابێ
یارم منداڵە و بۆم ژیر نابێ
ئامینێم تاقانەی دایێ
ئامینێم تاقانەی دایێ
سەد شێخ و مەلای دنیایێ
هەمووم بۆ هێنا ڕجایێ
زاڵم باب لەگەڵم نایێ