شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
گوڵ ئەستێرەی ئەوینە ئەسمەرە و خوێن شیرینە
سەرچاوەی پێکەنینە سروەی بەهاری ژینە
شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
بەژنی شەتڵی لاوێنە نازدارە و خەمڕەوێنە
ئەسمەرە و دڵڕفێنە هێند جوانە سەرتەزێنە
شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
وەکوو مامز دەڕوانێ لەناو گەڕی دیلانێ
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەم جارێک بۆم بێتە ژوانێ