من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتوومتۆ گەنجینەت خستە بەرپێملەکاتێکدامن بە تەمای ئاوڕێک بوومتۆ گەردوونت لە ڕۆشنایی خوا هەڵکێشالە کاتێکدابۆ ئاورینگێک بۆ قاف دەچووممن لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم!دەخیلت بمماوەم بدە تا لێی ڕابێمزۆر دەترسم دەرنەبەم ولە بنیدا بەچۆکدا بێمهێڵێک بکێشەسنوورێک دانێبۆ ئەو شێتییەیمەحاڵی دەوێ و سنوور نازانێسنوورێک دانێبۆ بزڕکاندنبۆ خەیاڵاتی هەمیشە لاوی و ڕاونانی مردنسنوورێک دانێبۆ ئەو باڵدارە ڕەنگاوڕەنگانەیلە هەزار لاوەدادەوەرێنەسەر لک و پۆپی درەختی سەرمسنوورێک دانێبۆ ئەو چیمەن و مێرعوزارانەیبە ڕووت و قووتیخۆ لە گەز دەدەن لە دەورووبەرممن لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتوومچ ڕەوایە تەنیا بۆ من شەوان ئاسمانخۆی بە ئۆیە و پۆیەی ستڕەنگ بخەملێنێچ ڕەوایەتەنیا بۆ منبەیانییانئاونگی سەر گوڵەشیلان بزریوێنی!من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتوومدەخیلت بم، گەر هیچ نەبێلێی کەم کەوە:چەند پەڕێکی هەڵوەڕێنەچەند چڵێکی لێ داپاچەڕۆژێک، دوو ڕۆژباڵەکانی بتارێنەجارێک، دووجارلک و پۆپە بە ئەستێرە قورسەکانی ڕاتەکێنەلەو ڕۆژەوەتەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردوومسەرانسەری ئەم گەردوونە مەملەکەتمە!لەو ڕۆژەوەلە زمانی بەرد دەگەم و با دەدوێنملەو ڕۆژەوەبە بۆن ڕەنگان لەیەک جودا دەکەمەوە وبە ئاو دنیا دەنەخشێنملەو ڕۆژەوەتەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردوومهەر پنجێک گیا با لێی بدامن لەگەڵ ئەو بەدەم باوە دەشنێمەوە...لەو ڕۆژەوەمن هەسارەی بێ تەوەرمبە ئازادیبە گەردووندا دەخولێمەوە!من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتوومدەخیلت بمماوەم بدە تا لێی ڕابێم...زۆر دەترسم دامڕمێنێزۆر دەترسمدەرنەبەم و بە چۆکدا بێم