کاتێ لە ماڵ بێزار دەبم
ناوماڵ و دیکۆر دەگۆڕم:
لە کۆمەد و دۆڵابەوە
تا دەگاتە فەرشی بەرپێ
کە لە خۆشم بێزار دەبم
دیسان هەندێک شت دەگۆڕم:
قەڵەم، قۆپچە، کراس، دەرپێ
لێ نازانم
چ لە شاشەی تیڤی بکەم؟
دەیان ساڵە هەمان قوون و هەمان کورسی
هەمان دەنگ و
هەمان چەنگ و
هەمان چەهرە و
هەمان چەنە و چاوی برسی
شاشەیێکە حوکمە دەبێ هەتا مردن لێی بنۆڕم
دۆش داماوم
قوون و کورسی سەر شاشەکان چۆن بگۆڕم!؟