عەبدوڵڵا پەشێو

میری دزان

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
452
با چیاکان لەسەر هەست بن!
با دار و بەرد هەر چاوێکیان هەزار چاو و
هەر گوێیەکیان هەزار گوێ بێ
دەبا کوڕگەل دابەش ببن
چەکەکانیان لەسەرپێ بێ!
با چۆلەکە گرمۆلە بێ نەجریوێنێ
با پشیلە ئارام بگرێ نەمیاوێنێ
سەگ نەوەڕێ
کەر نەزەرێ
تا مێروولەش بە دیواردا هەڵنەگەڕێ
چونکە ئەمڕۆ دنیا دەمەونخوون دەبێ
میری دزان بەم ناوەدا تێدەپەڕێ!
نێرەر: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد