کاڵێ ئاتەشی

من ئەو دیلەم

بە دەنگی: کاڵێ ئاتەشی
شێوەزار: سۆرانی
235
من ئەو دیلەم لە زیندانی تاریکا
هەتاوی بیر ڕووناک ئەکا بەرچاوم
بە ناو هەزار حەڵقەی داوی باریکا
قەفی زنجیر ئەپچڕێنێ هەنگاوم
من ئەو دیلەم لە پشت شوورای پۆڵاوە
ئاسۆی هیوای گەشم هەرگیز ون ناکەم

بە گڕی سوور بە ڕووی ئاسمان نووسرا
بەندە بەندەی ئایین نامەی بڕواکەم
مادام هێزی زۆربەی گەلم لە پشتە
دڕک گوڵە و ترس ئارامە بۆ خواستم
من ئەو دیلەم لە پشت شوورای پۆڵاوە
ئاسۆی هیوای گەشم هەرگیز ون ناکەم

من ئەو دیلەم کە سرنجی بێ باکم
سڵ لە چاوی پڕ لە قینی زەق ناکەم
دانەچیڕەی گورگی هاری سەر لاکم
زاتی گیانی نەلەرزیوم لەق ناکەم
من ئەو دیلەم لە پشت شوورای پۆڵاوە
ئاسۆی هیوای گەشم هەرگیز ون ناکەم

من ئەو دیلەم کە سرنجی بێ باکم
سڵ لە چاوی پڕ لە قینی زەق ناکەم
من ئەو دیلەم کە دیلکەری زۆردارم
دڵی لەبەر گوڕی ناڵەم ئەلەرزێ
تا شڕتر کا کەڵبەی لەشی زامدارم
خۆی خراپتر لەناو خوێنا ئەگەوزێ!
من ئەو دیلەم لە پشت شوورای پۆڵاوە
ئاسۆی هیوای گەشم هەرگیز ون ناکەم