شەو لە خەوما
ئارامگەی حاجیم دیتەوە
چۆکم دادا، سوژدەم برد بۆی
گوتم: «حاجی*، پەرێشانین!»
سەری کز کرد
دەستی دانا سەر دڵی خۆی
گوتی: «مەرد بە، زیندووم کەوە!»
گوتم: «گەورەم
من عیسا نیم
چۆن زیندووت کەمەوە، بێژە»؟
گوتی: «لێرە دەرم بێنە
دووبەرەکی لە شوێنەکەی من بنێژە!»
*حاجی= واتە حاجی قادری کۆیی، شاعیری نەتەوەیی کورد