باڵندەیێک بووم شەکەت و تەنیا
باڵێکم کۆچ بوو، باڵێک ڕاپەڕین
نەمردم، جارێک گەیشتمە قۆناخ
دوای هەزاران جار کەوتن و فڕین
باڵێکم دا بەم، باڵێکم دا بەو...
دوای سەفەری دوور بردمیەوە خەو
بەیانی هەڵسام
دەست شەتەکدراو
پێ شەتەکدراو
دەم شەتەکدراو
نە یەک چمکە نان
نە یەک چۆڕە ئاو
بە زندوویەتی، ئاوەڕووتکراو...
چەمی ئومێدم بوو بە ئاوەڕۆ
ئاڵای شەکاوەم بوو بە دوو پەڕۆ!