میکائیل مەهابادی

عەفرین

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
250
هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەق و بۆنی دووکەڵ دێ
هەشتا میلیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە دەردێ
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە دەربێ

هیوای جارانم
بە مەزادخانەکەی مافی مرۆڤ دێ
هیوای جارانم
بە مەزادخانەکەی مافی مرۆڤ بوو
گیانە دەنواڕوامەوە بێتە هیمدادم
دەیانپرسی کێی؟
دەمگوت: “چیای من بوو پەنای نووحی دا
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم”

بەڵام، لەمەولا ئەگەر بپرسن لە بنەڕەت و بنج و بنیادم
سەر بڵیند دەکەم
دەڵێم: “هاوخوێنی پڵینگەکانی عەفرینگرادم”

هێرش لەسەر کوردانە
هاتووە سوپای بێگانە
بە خوێنمان دەیپارێزین
عەفرین خاکی کوردانە
بە خوێنمان دەیپارێزین
عەفرین دڵی هەمووانە

هێرش لەسەر کوردانە
هاتووە سوپای بێگانە
تەنیا ڕێگای ڕزگاری
یەکیەتی و بەرخۆدانە

هێرش لەسەر کوردانە
بە تۆپ و تانکی بێگانە
هێرش لەسەر کوردانە
تۆپ و تانکی بێگانە
لە عەفرین بەرخۆدانە
عەفرین دڵی هەمووانە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد