عەبدوڵڵا پەشێو

کەتیرە و کورسی

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
577
من گەواهی دەدەم
من گەواهی دەدەم ئەوان خاکی و سادەن
تەرکەدنیان
گەر بەوان بێ
هەر بە گاڵ و هەرزن دەژین
تووڕەن بەوەی ژێرزەمین و قاسە و باخەڵ
بە گەنجینەی قاروون تەژین
تووڕەن بەوەی گرد و بنار
وەرد و بەیار
بە قودرەتی حەزرەتی فیل
بۆیان دەبنە مەزرا و تەلار
من گەواهی ئەوەش دەدەم
گەورەکانمان حەز لە چارەی کورسی ناکەن
شل و کوت بوون
هێندەی کون بە کون دەی ڕاکەن
بەڵام چ بکن
کورسی ئێمە وەک هی هەمووان
منجڕترین مەخلووقی خوان
بەدڕەفتار و بێ بەڵێنن
هەر کەتیرە دەدەڵێنن
بیژین، لۆتین، داوێنپیسن
پاشەڵپەرەست و نەگریسن
هیچ و پووچ و حەرامزادەن
قوونێک بگرن
بەری نادەن
نێرەر: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد