حەسەن دەرزی

شار

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
323
گوڵم دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
دەڵیم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عەلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم
لە دەردی ئینتزارەکەت

وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاوو یاوی شەو
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم
لە شارە پڕ هاوارەکەت

بڕۆمە دێیی کە مانگەشەو بزێتە ناو گزەم ئازیز
چلۆن بژیم لە شارەکەت گوڵم
کە پڕ بە دڵ دژی گزەم
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم
لە شارە پڕ هاوارەکەت

لە شارەکەت کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
دەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە کەلەپچەیە
شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەن
وە تیشکی بێ گوناهی خۆر ئەخاتە بەند

لە هەر شەقام و کووچەیەک
شەپۆڕی شینەدێت بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نیە کە ئەیگوشم
دەستی چێویە
لە شارەکەت زەلیلە شێر گوڵم
ئاوی ڕێویە
بە هەر نیگایەک و پە تایەکا
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم
دەڵیم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم

دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم
لە شاری تۆ لە بانی
عەرشە قوندرەی دراو
شارەکەت ئاسکە جوانەکەم
تەسکە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو

گوڵم! هەرێمی زۆنگ و زەل
چۆن دەبێتە جاڕە گوڵ
کێ لە شاری تۆ
لە شاری قاتڵی هەژار
گوێ دەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ
منێ کە گۆشی تاوی گەرمە
بەر دەوارەکەی عەشیرەتم
بە دارەتەرمی کووچە تەنگەکانی شارەکەت
ڕا نەهاتوە لەشم

بناری پڕ بەهاری دێ ڕەنگی سور و شین
ئەدا لە شیعر و عاتفەی گەشم
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت