جوانپەرستم جوانپەرستمبە دیداری جوانان مەستمکە دەبینم کیژی تەڕپۆشگشت غەمێ دەکەم فەرامۆشکە کیژێکی جوان دەبینمساڕێژ دەبنەوە برینمهەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیەلە کوردستان خۆشتر کوێیەکە نازدارێ دێ ڕادەبڕێدڵی ساردبووم گڕ دەگرێکە چاو لە چاوانی دەبڕمبە ئاسمانێدا هەڵدەفڕمکە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرملەشی ساردم دەبێ گەرمهەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیەئاخ لێ لێیە وەی لۆ لۆیەلە کوردستان خۆشتر کوێیەیاری نابینم لە کەسدا هۆزی یاران چوونە کوێدابی دۆستی کەی تەواوبوو یاری جاران چوونە کوێئەو وڵاتە شاری یار و میهرەبانان بوو سەرێکمیهرەبانی کەی تەواوبوو یاری شاران چوونە کوێبزەی شیرینی سەر لێوێهەستی پیرانەم دەبزێوێنازی شۆخێکی نازەنیندەمباتە بەهەشتی بەرینهەی ئاواتی پیرۆزی منخۆشی دڵی بەسۆزی منهەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیەلە کوردستان خۆشتر کوێیە