ئەیووب عەلی

هیوا

بە دەنگی: ئەیووب عەلی
شێوەزار: سۆرانی
430
هەواڵت نایە ئازیز نامەیەک نایە
سەفەرت کرد و دەڵێی منت بیر نایە
خۆ من بە بێ تۆ ئازیز بێکەس بێنازم
لە دونیا بەس تۆی ئازیز هاوڕێ و هاوڕازم
دەڵێن چەن دوور بێ ئازیز بەینی دڵداران
لە یادی ناکەن وەفا و یادگاری جاران
چەن خۆشە کاتێ یارم نامەی تۆم بۆ دێ
تاسەی ئەم دڵە پڕخەمەم دەشکێ
هەواڵت نایە یارم نامەیەک نایە
سەفەرت کرد و منت بیر نایە

ئەو گوڵە سوورەی دات پێم هیوای عیشقێ بوو
لای من هەتاکوو ئەبەد گەشە و زیندووە
هەرچی لە توێی دەفتەری یادگارییەکانمە
ڕەنگ و بۆی لێ بڕاوە و وشک و سیس بووە
ئەوینی پاک و ئازیز وەفای من وایە
هەر چاوەڕوانم عیشقت هەر لە دڵمایە
هەواڵت نایە ئازیز نامەیەک نایە
سەفەرت کرد و دەڵێی منت بیر نایە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد