
لێم مەپرسە لێم مەپرسە هیچ هەواڵی من مەپرسە
ئەوەی ڕوویدا چارەنووسە، قەدەرێکە و تێیدام ئێستا
لێم مەپرسە تا بزانی ئاخۆ زیندووم یا خۆ مردووم
تا بزانی ئەم عیشقەی تۆ بێ وەفاییت چی لێکردووم
نە حەز ئەکەم سەردانم کەی، نە بتبینمەوە بە ڕێکەوت
عیشقت بۆ من خەزانێک بوو گەڵا و گوڵی باغی دڵ کەوت
لێم مەپرسە لێم مەپرسە هەواڵی من مەپرسە هەواڵی من مەپرسە
تۆ ئەوەندە لە هەستت دام، هەتا بێدەنگ لە دەستت دام
ڕاستە من بە زاری خۆم هاتم پێم وتی مۆمی تۆم
پێت وابوو هەتا مابم بمسووتێنی تەواو نابم
حەزم ئەکرد جاروبارێ بمسووتێنی بۆ شەوگارێ
لەبری خۆت بمتکێنی تا فرمێسکی خۆت نەبارێ
تا فرمێسکی خۆت نەبارێ
بەڵام تۆ لە چراخانا هەر بۆ سووتان منت دانا
ئیتر منیش توامەوە، وا بێ ڕووناکی مامەوە
لێم مەپرسە لێم مەپرسە هیچ هەواڵی من مەپرسە
ئەوەی ڕوویدا چارەنووسە، قەدەرێکە و تێیدام ئێستا