
ئەمڕۆ دواڕۆژە دوادیدارمانە
دواڕۆژی عەشق و دڵداریمانە
چی بە تۆ بڵێم بۆ ماڵئاوایی
ئەوە من ئەڕۆم بەرەو تەنهایی
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
چۆن یەکمان ناسی بۆ ئازار و ژان
ڕەنگە ساڵانێک لەگەڵ ئازارا
لە ناو نامۆیی خەڵکان و شارا
ژین بەسەر بەرم دوور لە عەشقی تۆ
تاکوو دەمکوژێ تاسەی دووری تۆ
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
چۆن یەکمان ناسی بۆ ئازار و ژان
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
سەختە وەک مەرگە بە بێ تۆ ژیان
با ماڵائاوایی کەین بە یەکجاری
بیدە بە دەستم دوانامە و دیاری
یادگاری ئەمڕۆش بنووسە گیانە
ئەمڕۆ کۆتایی یادگارییەکانە
وەرزی سەفەرە وەرزی دابڕان
سەختە وەک مەرگە بە بێ تۆ ژیان