شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەوخەڵک نووستوون لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەوسکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێدەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێدەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێتەک و تەنیا بە ئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێبە دڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێدەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوباشەو بێدەنگی چ خۆشە هەمیشە خۆزگە هەر شەو باوەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆمهەتا بۆیان بەیان کەم موو بە موو ڕازی دەروونی خۆمکوڵم هەڵدەستێ و ئەو جارە لەبەر دەردم دەناڵێنمهەتا ئاگری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنمشەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانەدەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانەبەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرحەمکوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەمکوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم