ناسر ڕەزازی

دایە ماڵاوا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
346
من ئەو دیلەم ئامانجم قیبلەی گشتە
با سامدار بێ و پڕدڕک بێ ڕێی ڕاستم
مادام هێزی زۆربەی گەلم لە پشتە
دڕک گوڵە و ترس ئارامە بۆ خواستم

دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بە خاکم پێشکەش ئەکەم گیان
کە دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ

ئەو هەژارانەی لە ماڵ دەر کران
ئەو دڵسۆزانەی بە پەت خنکێندران
ئەو هەژارانەی لە ماڵ دەر کران
ئەو دڵسۆزانەی بەر گوللە دران
چاوەڕێی منن حەقیان بستێنم
خەم مەخۆ دایە شادیت بۆ دێنم
دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بە خاکم پێشکەش ئەکەم گیان
کە دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ

گەر شەهید کرام بۆم نەگری دایە
وەباڵی وەتەن لە ئەستۆمایە
تا وەکوو دوژمن خوێنمان بڕژێنێ
گوڵاڵەسوورە زۆر سەر دەردێنێ
دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بە خاکم پێشکەش ئەکەم گیان
کە دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ

پێم خۆشە لات بم کاتی ئازادی
تاکوو دەروونت پڕ کەم لە شادی
بەڵام دایە گیان گەر من نەهاتم
تێر ماچ کە چاوی هاوڕێی خەباتم
دایە ماڵاوا بەرەو تێکۆشان
ئەڕۆم بە خاکم پێشکەش ئەکەم گیان
کە دوژمن هەموو کورد بخنکێنێ
زۆر نەنگە تەنیا ڕۆڵەت بمێنێ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد