گوڵەکەم! شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆتۆ گەشی، هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە بڕۆبولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆهەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منیلە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆتۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆتبێبەڵا بی گوڵەکەم! کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆگەر دەترسی لەوە «ئاسۆ» خەمی تۆی دەرچێ لە دڵتا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە، بڕۆچۆڵگەیە و کاکی بە کاکی، نییە تێیدا نەفەرێڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆنامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیربێ گوڵم!زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من داوە بڕۆگوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵاتتا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆهەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێینئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ