دڵ و جەرگم بە سۆزی دەنگی ئێوە
ئەسووتێ کۆڕی لاوانی هەڵەبجە
لە غەمتانا هەتا مردن شەریکم
بە شەعرێ دەبمە میوانی هەڵەبجە
خودایە خۆت دەزانی چەندە زۆرە
لەسەر جەرگ و دڵم ژانی هەڵەبجە
بە شەعرێکی تەڕی وەک چاوی ئێوە
دەلاوێنم مناڵانی هەڵەبجە
بە یادی باوەشی بابی شەهیدم
بە گۆڕی کۆرپەکەی جوانی هەڵەبجە
بە یادی ئەو گوڵانەی هەڵپڕووزان
لەسەر کووچە و لە کۆڵانی هەڵەبجە
بەیادی ئەو دڵانەی هەڵپڕووزان
لەسەر کووچە و لە کۆڵانی هەڵەبجە